لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی بەدواداچوون بۆ كەیسی دەستگیركردنی شێروان شێروانی دەكات

0
54

SNN- بریار محەمەد

سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆمان لەسەر چەند پرسێك كرد و بڕیارماندا لەبارەی كەیسی دەسگیركردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی نوسراوێك ئاراستەی وەزارەتی ناوەخۆی بكەین و بۆئەوەی لەبارەی دەستگیركردنەكەی روونكردنەوەی پێویستمان پێبدات .

سەلمە فاتح سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە كۆبوونەوەی لیژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنیمان هەبوو لە كۆبوونەوەكەد گفتوگۆ كرا لەسەر‌ كەیسی دەسگیركردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی، كەنزیكەی 20 ڕۆژە دەسگیر كراوەو دوای گفتوگۆی ئەندامان بڕیاردرا بەنوسراوێك داوا لە وەزارەتی ناوخۆ بكرێت ڕوونكردنەوەی پێویست بدەن بەلیژنەكەو هۆكاری دەستگیركردنەكەی و بڕگەو ماددە یاساییەكان بخەنەڕوو كەناوبراو لەسەری دەسگیركراوە.

لای خۆشیەوە محەمەد عەبدوڵا پارێزەری كەیسی رۆژنامەنووسی دەستگیركراو شێروان شیروانی بە SNNی راگەیاند: دوای 19 رۆژ لە دەستگیركردنی دوێنی وەكو پارێزەری شێروان شێروانی دوای هەوڵ وماندوبونێكی زۆر توانیم چاوم پێبكەوێت، تەندروستی زۆر باشە هیوادارم بە زوترین كات ئازاد بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this