گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  چوارشەممە 28/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
64
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە (28/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • هەرگیز کۆڵنادات، فەرمانی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید ئەمەیە.
  • تا خولەکی 87 ئەنجامی یاریەکە 2-0 بوو بۆ یانەی بروسیا مونشنگلادباخ و ریاڵ مەدرید لە دۆخێکی قورسدا بوو.
  • دواتر مەدرید ئەنجامەکەی 2-2 یەکسانکردەوە.
  • بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە وازی لە پۆستەکەی هێنا.
  • چارەسەرەکە جواو فلیکس بوو، ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە.
  • زۆرانبازی رۆناڵدۆ و میسی نابینین، رۆناڵدۆ هێشتا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

ئاس:

  • بە دەستهێنانی خاڵێک متمانەی هێنا.
  • مەدرید خۆی لە کارەساتێک بە دوور دەگرێت و بە دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 87 و 93 خۆی لە دۆڕان رزگار دەکات، لەو یارییەی کە شایەنی دۆڕان نەبوو.
  • جواو فلیکس ئاتلەتیکۆمەدرید لە ئاژاوە دەهێنێتە دەرەوە.
  • ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگری دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی رۆناڵدۆ و میسی.

سپۆرت:

  • بارتۆمیۆ خاولیەکەی فڕێدا.
  • سەرۆکی بەرشەلۆنە هێرشدەکاتە سەر حکومەتی کەتەلۆنیا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی رەتیکردووەتەوە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لەو سەرۆکە دوابخات.
  • بارتۆمیۆ:” سوکایەتی بە خۆم و خێزانەکەم کراوە”.
  • موعجیزە لە 6 خولەکدا، ریاڵ مەدرید 2-2 دژی مونشنگلادباخ یەکسان دەبێ.
  • جواو فلیکس گەڕانەوەکە دەدرەوشێنێتەوە، ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • وازهێنان.
  • بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنەو ئەنجومەنی ئیدارەی یانەکە وازیان لە پۆستەکەیان هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەتی کەتەلۆنیا رەتیکردەوە دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ دوابخات.
  • ئەمڕۆ بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس بە بێ رۆناڵدۆ و لەگەڵ میسی رووبەڕوو دەبنەوە.
  • مونشنگلادباخ 2-2 ریاڵ مەدرید، مەدرید لە شکست رزگاری بوو.
  • ئاتلەتیکۆمەدرید 3-2 لە سالزبۆرگ دەباتەوە و جواو فلیکس دوو گۆڵ دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this