شەپۆلێکی باران و خۆڵبارین روودەکاتە عێراق

0
107

SNN

محەمەد عەلی پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراقی رایگەیاند: شەپۆلێکی سەرماو باران لە هەفتەی داهاتوو ناوچەکانی باکووری عێراق و کوردستان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر لە هەفتەی داهاتوودا، شەپۆلێکی توندی خۆڵبارین و رەشەبا لەگەڵ هەوای ساردا ناوچەکانی ناوەراستی عێراق و رۆژئاوا دەگرێتەوە، کە پلەکەنی گەرما دەگەیەنێتە 20 پلەی سەدی لە رۆژدا و 11 پلەی سەدی لە شەودا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شەپۆلەی سەرمایەی کە لە رۆژئاواوا دێت بە شێوەیەکی یەکجاری پلەکانی گەرما لە عێراقدا دادەبەزێنێت و جارێکی دیکە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە نابینن بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکووری عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this