هێمن هەورامی “گەلی كورد هەمیشە پشتیوانی و پشتگیرییەکانی فەرەنسا لەبیر ناكات”

0
52

SNN- بریار محەمەد

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پەرلەمانی كوردستان شاندێكی پەرلەمان لەفراكسیۆنە جیاجیاكان بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی كونسوڵخانەی فەرەنسا كرد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت: هەمیشە گەلی كورد پشتیوان و سوپاس گوزاری گەلی فەرەنسایە لەبەرامبەر ئەو هەموو پشتگیر و پشتیوانیەی گەلی فەرەنسا بۆ كورد.

هێمن هەوارمی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووین بۆ كونسڵخانەی فەرەنسا لە شاری هەولێر لەگەڵ زۆرینەی فراكسیۆن و پێكهاتەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی هەڵوێستی فەرمی پەرلەمانی كوردستان لەرێگای كونسڵخانەی فەرەنسا بگەێنینە گەلی فەرەنسا و پێیانبلێین گەلی كورد هەمیشە پشتگیر و پشتیوانی ئێوەیە و هەمیشە پشتگیر و پشتیوانیەكانی گەلی فەرنسا بەرامبرە گەلی كورد لە بیر ناكات.

وتیشی “گەلی كوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەوە دەكات كە توندوتیژی لە هەرلایەكەوە هەبێت لە هەموو روویەکەوە بە تایبەتی لە رووی بیروباوەڕی ئاینی و فكری و ئازادی رادەبرین، ئێمە شانازی بە زۆرینەی خەڵكی موسڵمانانی كوردستانەوە دەكەین، بەڵام جگە لە موسڵمان كۆمەڵێك پێكهاتەی تریش هەن لە هەرێمی كوردستان بە دڵنیایەوەش پێكەوە ژیانی باش لە نێوان پێكهاتەكانی دیكەشدا هەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بیرمان نەجێت گەلی فەرەنسا و حكومەتی فەرەنسا ساڵی 1988 لە گەرمەی ئەنفال و كمیاباران كردنی گەلی كورد لەلایەن حكومەتی بەعسەوە تەنها فەرەنسیەكان و بە هانای گەلی كوردەوە هاتن لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانیش وڵاتی فەرەنسا پشتگیری كردوین و هەمیشە پشتگیری مەسعود بارزانی و سەرۆک مام جەلال بووە لە قۆناغەكانی سیاسەتكردن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this