پێشبڕکێکە بەردەوامە، 200 ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنا بەڕێوەیەو تەنیا رەزامەندی ماوە

0
70

SNN

کۆمپانیای سانۆفی فەرەنسی و گلاسکۆ سیمینی بەریتانی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ فەراهەمکردنی 200 ملیۆن ڤاکسین، تەنیا چاوەڕوانی رەزامەندی رێکخراوی تەندروستی جیهانین.

هەرچەندە تا ئیستا هیچ جۆرە ڤاکسینێکی کاریگەر نییە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام، هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەڕۆن کە لە کۆتایی مانگی نۆڤەمبەر و ناوەڕاستی مانگی دیسەمبەر ڤاکسینی کۆرۆنا فەراهەم دەبێت.

هەردوو وڵات لەسەر ئەوە کۆکن کە سەرەتا پێویستە ئەو کەسانە ڤاکسینەکە وەرگرن کە ڤایرۆسەکە کاریگەری قورسی هەیە لەسەریان، وەک کەسانی بەساڵاچوو پاشان ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، پاشان پزیشک و تیمەکانی بەرگری و فریاکەوتن، پاشان هاووڵاتیانی ئاسایی سودمەندبن لێی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this