خێزانێکی کورد لەڕێگەی چوونیان بۆ بەریتانیا خنکان

0
94

SNN

بە هۆی نقومبوونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە بە نیازی چوون بۆ بەریتانیا بوون، خنکاون و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە میدیاکانی فەڕەنسا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو بەلەمە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە لە ئاوەکانی کەناڵی مانش لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانا نقومبووە و 27 پەناخوازی تێدابووە کە پێنج کەسیان گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی هەوڵێکی رێکخراوی هەنگاو “بە هۆی ئەو ڕووداوەوە پێنج ئەندامی بنەماڵەیەک کە جەڵکی گوندی ”گوڵێن“ی سەردەشت بوون، گیانیانلەدەستداوە”.

ناسنامەی ئەو کەسانەی کە گیانیانلەدەستداوە بەمشێوەی خوارەوەیە:

ڕەسووڵ ئێران نیژاد تەمەن 35 ساڵ
شیوا محەمەدپەناهی تەمەن 35 ساڵ
ئانیتا  ئێران نیژاد تەمەن 9 ساڵ
ئارمین  ئێران نیژاد تەمەن 6 ساڵ
ئارتین  ئێران نیژاد تەمەن 15 مانگ

جێگای ئاماژەیە کە تەرمی چوار کەسی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن تیمەکانی رزگاریی فەڕەنساوە دۆزراونەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا تەرمی ئارتینی 15 مانگ نەدۆزراوەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this