ده‌سته‌ی كاتی به‌رێوه‌بردنی به‌رشەلۆنه‌ ئاشكرا كرا

0
59
یانەی بەرشەلۆنە

SNN Sport

یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا  كه‌ له‌ پێگه ‌ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌ی‌،ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ كاتیه‌كه‌ی راگه‌یاند ،ئه‌مه‌ش پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی پێشوو .

بارتۆمیۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا ره‌تی كرده‌وه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ ده‌سته‌كه‌ی  دوا بخات.

ئه‌مه‌و ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه‌ی پێشوو هیوای ده‌خواست له‌ دواخستنی  هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ 1ی تشرینی دووه‌م  تا 15ی هه‌مان مانگ ، به‌تایبه‌تی كه‌ هەرێمی كه‌ته‌لۆنیا به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ده‌ناڵێنێت ، به‌ڵام حكومه‌ت دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هیچ به‌ربه‌ستێك یاخود رێگرییه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ده‌نگدان.

پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ ، ئه‌نجومه‌نێكی ئیداره‌ی كاتی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ ده‌ستنیشان كران تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ، كه‌ پێكهاتوون له‌ :

  • كارلیس تۆسكێتس : سه‌رۆكی یانه‌
  • خوان رامۆن رامۆس : جێگیری سه‌رۆك
  • خوان لویز گارسیا : ئه‌مینداری دارایی
  • جۆسیپ ماریا میرپادولیس : سكرتێری یانه‌
  • میكیڵ لیادۆ : ئه‌ندام
  • جۆسێپ مارییا : ئه‌ندام
  • ئه‌لێكس تینتۆری ئیسپۆنی: وته‌بێژی راگه‌یاندن
  • سۆنیا كانۆ : ئه‌ندام
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this