ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی خۆی لە کەنداو

0
51

 SNN

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیماراتی عەرەبی هۆشداریی تووند دەداتە هاووڵاتییانی خۆی بەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان رەنگە بە ئامانجیان بگرن.

باڵیۆزخانەکە لە راپۆرتێکیدا دەڵێت: “هێشتا هەست بە نیگەرانیی دەکەن لە بەرامبەر هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستیی بۆ سەر هاووڵاتی و بەرژەوندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو”.

بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیمارات دەشڵێت: “رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە پیلانەکانیان بەردەوامن بۆ بە ئامانجگرتنی ئەمریکییەکان لە رێگەی دانانی بۆمب و خۆ تەقاندنەوە و رفاندن و بە بارمتە گرتنەوە”.

داواشیکرد ئەمریکییەکان لە شوێنە گشتییەکان وریای خۆیان بن و دەوروپشتی خۆیان بناسن و چاو کراوە بن لەو شوێنانەی گەشتیاری زۆری لێیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this