کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای 300 ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ هەڵبژاردنەکان

0
58

SNN

حسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق پێویستی بە 250 بۆ 300 ملیۆن دۆلار هەیە و حکومەت داوایکردوە خەرجییەکان بۆ نیوەی ئەو رێژەیە کەمبکرێنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە کە نزیکەی 300 حزب بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: زیاتر لە پێنج هەزار کارمەندی گرێبەست لەناو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بونی هەیە و ئەوان بەدوای دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی بەپەلەدا دەگەڕێن بۆ چارەسەرکردنی پرسی گرێبەستەکان، لەئێستادا 230 پارتی سیاسی بەفەرمی ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتو تۆمارکردوە و زیاتر لە 60 پارتی دیکەش سەرقاڵی جێبەجێکردنی رێکارەکانن، بەگشتی چاوەڕێ دەکرێت 300 حزب بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this