سبه‌ی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق ده‌ستپێده‌كات

0
56
دیمەنێک لە خولی ئەم وەرزەی عێراق

SNN Sport

سبه‌ی هه‌ینی یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می ركابه‌رییه‌كانی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق به‌ ئه‌نجامدانی (5) یاری یاریگاكانی به‌غداد و پارێزگاكانی  له‌ خۆیان ده‌گرن ، یانه‌ی زه‌ورا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس ئه‌نجام ده‌دات كاتێک رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌وت له‌ سه‌ر یاریگای ( شه‌عب ) ده‌بێته‌وه‌ ، یانه‌ی زه‌ورا به‌ هیوایه‌ یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ ده‌ستەبه‌ر بكات پاش یه‌كسانبوونی له‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شورتە.

له‌ به‌رامبه‌ردا یاریزانانی راهێنه‌ر ( یه‌حیا عه‌لوان ) ئامانجیان به‌رده‌وامبوونه‌ له‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كان پاش بردنه‌وه‌یان له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا له‌ یانه‌ی حدود و له‌ یارییه‌كانی تری گه‌ڕی دووه‌م ، یانه‌ی  شورتە خوازیاره‌ ئه‌مانه‌ی به‌غداد تێبپه‌رێنێت و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئەستێره‌كانی .

له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌كه‌ی پایته‌خت ده‌ڕوانێت بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وه‌كه‌ی پاش دۆڕاندنی له‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌وت ، یانه‌ی نه‌جه‌ف  له‌ دێربی شاره‌كه‌ له‌ به‌رمبه‌ر یانه‌ی نه‌وتی ناوه‌ڕاست یاری ده‌كات.

كاره‌با رووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی حدود له‌ یاریگای تاجی ده‌بێته‌وه‌ ،یانه‌ی مینا ده‌بێته‌ میوانی سه‌ماوه‌ و رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌م ته‌واو ده‌بێت و تیایدا یانه‌ی ته‌له‌به‌ رووبه‌رووی سه‌ناعات كاره‌باییه‌ ده‌بێت و نه‌وتی به‌سڕه‌ میوانداری قووه‌ جه‌وییه‌ ده‌كات.

له‌ دێربی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی له‌ یانه‌ی زاخۆ ده‌كات ، یانه‌ی نه‌وتی میسان له‌ سه‌ر یاریگای ( میمونه‌ ) رووبه‌رووی دیوانییه‌ ده‌بێتەوە و كه‌رخ  و قاسم رووبەرووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌ له‌ یاریگای كه‌رخ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this