پۆمپیۆ “مامەڵەی چین لەگەڵ موسوڵمانانی ئیگۆر گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادی”

0
57
مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا | فۆتۆ: AP

SNN

سایتی سپوتنیکی رووسی هەواڵێک لە زاری مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە مامەڵەی چین لەگەڵ مسوڵمانانی (ئیگۆر)گەورەترین هەڕەشەیە بۆسەر ئازادی دین.

پۆمپیۆ کە ئێستا بەمەبەستی رێگەخۆشکردن بۆ رێککەوتنی بازرگانی و ئاسایشی لەئەندۆنیزیایە وتارەکەی پێشکەشکرد و داواشی لە ئیندۆنیزییەکان کرد بەدوای راستییەکاندا بگەڕێن لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردنی چین لەگەڵ مسوڵمانانی(ئیگۆر) لەناوچەی شینگجیان تا بزانن چۆن لەو ناوچەیە مسوڵمانان دەچەوسێنرێنەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this