“حكومەتی عێراق دەیەوێت لەو قەرزەی كە بەنیازە بیكات، مووچەی سێ مانگی سەرەتای 2021 بدات”

0
290

SNN- بریار محەمەد

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت تا ئەو كاتەی نەزانین قەرزەكە چەند و بۆچ مەبەستێكیش بەكاریدەهێنن رەزامەندی لەسەر نادەین، چونكە حكومەت بەنیازە لەو قەرزەی كە دەیكات مووچەی مانگەكانی یەك و دوو و سێ ساڵی 2021 لێبدات پڕۆژە یاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران نەكات .

ئەحمەدی حاجی رەشید “ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ئەو قەرزەی حكومەتی عێراق بەنیازە بیكات كە ئەحمەد مەلا تەلاڵ وتی وەزیری دارایی پێی وتووم ئەگەر قەرزەكەش نەكەین ئەوا ڕێگری ترمان هەیە بۆ دابینكردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران، ئێمەش وەكو لیژنەی دارایی پێمانوتوون كەواتە ئەگەر رێگای تر هەیە ئەو قەرزەشتان پێویست نییە بۆچی دەیكەین ئەو بارگرانیەش بخەینە سەر وڵات، بۆیە بۆمان روونبكەنەوە ئایا قەرزەكەتان پێویستە یان نا”.

وتیشی: “دوایی وەزیری دارایی وتەبێژی حكومەت پەشیمانبوونەوە وتیان بەڵێ ئەو قەرزانەمان پێویستە، چونكە داهاتەكانی عێراق كەوا پشتی پێی بەستووە كەمی كردۆتەوە، ئەوان دڵنیان ئەو بڕە پارەیەی داویان كردوە موبالەغەی تیایە، بۆ نموونە حكومەتی عێراق دەیەوێت لەو قەرزە مووچەی مانگەكانی یەك و دوو سێ ساڵی 2021 لێبدات، لەبەر ئەوەی بەنیاز نییە پرۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان”.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێمەش بەنیاز نین بچینە ژێر باری ئەو داواكاریانەی حكومەت، بۆیە بەدڵنیایەوە تا بڕی ئەو قەرزەمان پێنەڵێن چەندیان پێویستە ئەویش لەچیەوە خۆمان بڕەكە دیاری دەكەین، كە داهاتەكانی ئەو چوار مانگە و خەرجیەكانی ئەو چوار مانگە بزانین چەند كورتهێنانی تێدایە، تەنها ئەوەندە رەزامەندی لەسەر دەدەین.

قەیرانی دارایی و ئابووری بەرۆكی عێراقی گرتووە، حكومەت لە دابینكردنی مووچە و خەرجییەكانی دووچاری كێشە بووەتەوە، وەزارەتی داراییش داوای رەزامەندی بۆ وەرگرتنی 41 ترلیۆن دینار پێشكەش بە پەرلەمان كردووە، پەرلەمانیش ئامادە نییە رەزامەندی لەسەر ئەو بڕە پارەیە بدات كە حكومەت داوای دەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this