چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر گوندێکی خانەقین

0
82
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له‌ سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش له‌ رێگه‌ى كه‌مینێكه‌وه‌ په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ده‌ن چه‌كدارێك ده‌كوژن و چه‌كدارێكى دیكه‌ش بریندارده‌بن. 
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خانه‌قین به‌ snnى راگه‌یاند؛ كاتژمێر 11:30 خوله‌كى ئەمشەو له‌ نزیك گوندى قایه‌ى نێوان خانه‌قین بۆ جه‌له‌ولا چه‌كدارانى داعش له‌ رێگه‌ى كه‌مینێكه‌وه‌ په‌لامارى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبیان داوه‌.
وتیشى، له‌ كاتێكدا چه‌كداره‌كانى حه‌شد به‌ ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕبوون چه‌كداره‌كان ده‌سترێژى گوله‌یان كردووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چه‌كدارێكى  حه‌شدى شه‌عبى كوژراوه‌ یه‌كێكى دیكه‌ش برینداربوون.
چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ نزیك هه‌مان ناوچه‌ چه‌كدارانى داعش له‌ رێگه‌ى بازگه‌یه‌كه‌وه‌ رێگریان له‌ ئۆتۆمبیلێك كرد و سێ هاووڵاتیان كوشت.

ئەو چەکدارەی حەشدی شەعبی کە کوژراوە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this