پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشت و دواتریش خۆى كوژرا

0
323

SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پیاوێك له‌ شارى كه‌ركوك هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى كوشت، دواتر خۆشى له‌لایه‌ن كه‌سوكارى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.

ورده‌كارى رووداوه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌، ئه‌و پیاوه‌ دره‌نگانى شه‌وى رابردوو له‌ شارى به‌غداوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌یان له‌ كه‌ركوك، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵییان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌رى و كوشتوویه‌تى، پاش ئه‌وه‌ى هه‌واڵى رووداوه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ كه‌سوكارى هاوسه‌ره‌كه‌ى چه‌ند برایه‌كى ژنه‌كه‌ و ئامۆزایه‌كى هێرشيان كردووه‌ته‌ سه‌ر زاواكه‌یان كه‌ هاوكات پورزاى خۆیانه‌ و له‌نێو كۆڵان له‌به‌رچاوى خه‌ڵكى كوشتوویانه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ پۆلیسى كه‌ركوك وه‌ریگرتوون، “ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ كوژراوه‌ ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌، هاوسه‌ره‌كه‌شى هاوته‌مه‌نى خۆیه‌تى و به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌، له‌دواى دروستبوونى شه‌ڕ له‌ ڕۆژئاواى كوردستان به‌ خێزانى روویانكردووه‌ته‌ شارى كه‌ركوك و چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى نیدا له‌و شاره‌ نیشته‌جێن”.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان له‌ ئێستادا، ” تۆمه‌تبارانى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه‌ به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌ر، به‌ تۆمه‌تى كوشتنى به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زینداندان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this