پزیشكێك له‌ سلێمانى پرۆژه‌یاساى سه‌لامه‌تى گۆشت ئاماده‌ ده‌كات

0
64
گۆشتفرۆشێك له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رى كوشتارگه‌ى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌لامه‌تى گۆشت له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ مه‌ترسیدایه‌، ده‌شڵێت :”پرۆژه‌یاسایه‌كم ئاماده‌كردووه‌ سه‌باره‌ت‌ به‌و بابه‌ته‌”.

د. شاڵاو عارف، بەڕێوه‌بەری کوشتارگەی سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ SNNى راگەیاند: “ماوه‌یه‌كى زۆره‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆژه‌یاسایه‌كم تایبه‌ت به‌ سه‌لامه‌تى گۆشت له‌ هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئێستاشدا سه‌رقاڵى ئه‌و به‌شه‌یم كه‌ پەیوەستە بە کاریگەرییەکانی پاشماوەی دەرمانە جۆراوجۆرەکان لەسه‌ر گۆشت و بەرهەمەکانی لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان”.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌ سه‌لامه‌تى گۆشت له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر پرسیاردایه‌ و ده‌ڵێت: “ئاماژەکان مەترسیدارن، من پێموایه‌ ئەگەر لەسەر سەلامەتی گۆشت هەڵوێستمان نەبێت لە 10 ساڵی داهاتوودا کاریگەری خراپی لەسەر ته‌ندروستى هەموو هاووڵاتییانی هەرێم دەبێت”.

د. شاڵاو عارف ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “پێویستبوو پەرلەمانتارانی هه‌رێمى کوردستان ئەم پرۆژەیەیان هەبوایە، بەڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌، ئێستا من خۆم هەستاوم بەم کارە، پێویستیشە سەرجەم پەرلەمانتاران هاوکاربن لە پرۆژەکەدا لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this