سەرۆکی یانەی لیۆن کاتی یاری گەڕانەوەی نێوان یۆڤانتۆس و یانەکەی ئاشکرا دەکات

0
483
یۆڤانتۆس و لیۆن

میشێل ئۆلاسی سەرۆکی یانەی لیۆنی فەرەنسی کاتی یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوان یانەکەی و یانەی یۆڤانتۆس دیاری دەکات.

لە لێدوانێکیدا کە پێگەی “RTL France” بڵاویکردووەتەوە دەڵێت” یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس لە رۆژی 7ی حوزەیران دەبێت لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا و هیچ هاندەرێکیش ئامادە نابێت، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

یاری چوون لە 26ی شوبات لە فەرەنسا ئەنجامدراو یانەی لیۆن توانی  یاریەکە بە گۆڵێکی خاوێن بباتەوە و یاریزان لۆکاس تۆزارت گۆڵەکەی تۆمارکرد.

ئەم قسانەی سەرۆکی یانەی لیۆن لە کاتێکدایە، تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کاتێکی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دیاری نەکردووەو خولی فەرەنساش هەڵوەشێنراوەتەوە.


 

میشێل ئۆلاس

میشێل ئۆلاس

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this