رێکخراوێکی نێودەوڵەتی: عێراق سێهەم خراپترین وڵاتە بۆ کاری رۆژنامەگەری

0
43

SNN

کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (CPJ) لە راپۆرتێکی نوێیدا باس لەو وڵاتانە دەکات کە مەترسیدارن بۆ کاری رۆژنامەگەری، عێراقیش بە سێهەم وڵات دیاریکراو.

رێکخراوەکە کە بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە، نوسیویەتی: “وڵاتانی سۆماڵ، سوریا، عێراق، سودانی باشوور، لەو وڵاتانەن کە زۆرترین حاڵەتی کوشتنی رۆژنامەنووسی تێدا تۆمارکراوە و بکوژانیش بێ لێپێچینەوە ئازادانە سوڕاونەتەوە”.

بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، 21 کەیسی کوشتنی رۆژنامەنووس لە عێراق هەبووە کە تا ئێستاش یەکلانەکراوەتەوە، کە بەشێکیان لە میانی روماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا کوژراون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this