بومەلەرزەکەی تورکیا زیاتر لە 400 کەسی کردووەتە قوربانی

0
68

SNN

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تا ئێستا 12 کەس بەھۆی بومەلەرزەکە گیانی لەدەستداوە و 419 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا باس لەوەدەکەن، ھەڵمەتی گەڕان و رزگار کردنی زیانبەرکەوتووان لە 17 باڵەخانەی شاری ئیزمیر بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە دوای بوومەلەرزەکەی شارۆچکەی سەفەریھیسار 97 پاشلەرزەی دیکە روویانداوە کە 20یان لە سەرو چوار پلەوە بوون.

گوڕى بومه‌له‌رزه‌كه‌ 6.6 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌رى رێخته‌ر‌، له‌ ده‌ریاى مه‌ڕمه‌ڕه‌ له‌ ئیستانبوڵ هه‌ستى پێكراوه‌ و سه‌نته‌رى بومه‌له‌رزه‌كه‌ش ژێر ده‌ریاى ئیجه‌بووه‌ به‌ قوڵاى 16 كیلۆمه‌تر.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this