حکومەتی هەرێم: بۆرییەکی نەوتمان کراوەتە ئامانج و هەناردەی نەوت وەستاوە

0
751
SNN
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە توندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی بۆری هەناردەی نەوتی هەرێم دەکەن.
جوتیار عادل لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتی: “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تووندی کردەوەی “تێرۆریستیی” بە ئامانجگرتنی بۆڕی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان سەرکۆنە دەکات.”
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە “تێرۆریستییە” شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
ئاماژەش بەوەدەکات: “حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بەردەوامە.”.
رۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020، بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this