لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بۆ گرتنەبەری رێکاری نوێ کۆدەبێتەوە

0
69

SNN

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی کۆرۆنا لە سلێمانی.

د.هەڤال ئەبوبەکر ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارە سبەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا لە سلێمانی کۆببێتەوە، رۆژی یەکشەممەش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ هاندان و پابەندبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان.

پارێزگاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات “پابەندبن بە رێکارە تەندروستییەکان بۆ ئەوەی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان ناچارمان نەکات کەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێتەوە”.

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تا دێت زیاتردەبن، بەرپرسانی تەندروستی هۆشدارییانداوە لەوەی وەرزی زستان رەوشی کۆرۆنا لە هەرێم خراپتر بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this