پردى جمهورى و مه‌یدانى ته‌حریر له‌ به‌غدا دووباره‌ به‌ڕووى هاووڵاتییاندا كرانه‌وه‌

0
54

SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ فه‌رمانده‌يى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا دووباره‌ پردى جمهورى و مه‌یدانى ته‌حریرى به‌ڕووى هاووڵاتیياندا كرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ فه‌رمانده‌يى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا رایگه‌یاند: “بڕیارى دووباره‌ كردنه‌وه‌ى پردى جمهورى و مه‌یدانى ته‌حریر به‌ڕووى هاووڵاتییاندا به‌یانى ئه‌مڕۆ چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌”، پاش ئه‌وه‌ى له‌ هه‌فته‌ى پێشوه‌وه‌ ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ كرابوو.

كردنه‌وه‌ى پردى جمهورى له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و بڕیاره‌دایه‌ كه‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داویه‌تى بۆ كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕووى هاووڵاتیياندا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this