بندیوار و دوو مووچە هەموو مانگێک 1.5 ترلیۆن دینار لە بودجەی عێراق دەبات

0
71

SNN

لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارەی مەترسیدار لەبارەی ژمارە و خەرجیی فەرمانبەری بندیوار و خاوەن زیاتر لە مووچەیەک ئاشکرا دەکات.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “بەپێی مەزەندەی حکومەت، زیاتر لە 150 هەزار کەس بندیوار و دوو مووچە و سێ مووچە هەن”.

وتیشی: “ئەو فەرمانبەرانە هەموویان بەسەر فەرمانگە و شوێنە حکومییەکاندا دابەشبوون و بوونەتە بار بەسەر حکومەتەوە، بەجۆرێک مانگانە 1.5 ترلیۆن دینار زیان لە خەزێنەی دەوڵەت دەدەن”.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخەکانی نەوتەوە، عێراق تووشی داڕمانێکی تەواو بووە لە داهاتدا کە مانگانە پێویستیی بە 4 ملیار دۆلار هەیە بۆ خەرجییەکانی خۆی.

لە دوای رووخانی رژێمی سەدامەوە، بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی فەرمانبەر لە عێراق زیادیکرد، بەجۆرێک لە 850 هەزار مووچەخۆری ساڵی 2003ەوە ئێستا بووە بە 6.5 ملیۆن فەرمانبەر لەعێراقدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this