گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  شەممە 31/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
55
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (31/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

ئاس:

  • زیدان ئاشتی بە دیدەهێنێت.
  • پێش یاری بەرامبەر بە هویسکا راهێنەرە فەرەنسیەکە  کێشەکانی بنزیمەو ڤینسیۆسی کەمکردەوە، دوای ئەوەی بنزیمە لە یاری مونشنگلادباخ داوای لە مێندی کردبوو پاس بە یاریزانە بەرازیلیەکە نەدات.
  • زیدان:” لە یاریگادا زۆر شت دەوترێت،بەڵام لەوێدا دەمێنێتەوە، ئەوان قسەیەک بوو کردنیان و تەواو بوو”.
  • پێش سەفەرکردنیان بۆ ئەلاڤێس، ئانسۆ فاتی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ، کومان داوا لە ئەستێرەکەی دەکات تیشک بخاتە سەر یاریکردنی و بیپارێزێت.
  • ئۆساسۆنا رووبەڕووی ئاتلەتیکۆمەدرید دەبێتەوە و جواو فلیکس و لۆرێنتی لە هێڵی پێشەوە دەبن.

مارکا:

  • هەرگیز پاڵەوانەکان وازناهێنن.
  • رۆژنامەی مارکا جەخت لەسەر بۆنەیەکی تایبەت دەکاتەوە کە تیشک دەخاتە سەر مێژووی ئەستێرەکانی وەرزش کە هەرگیز خۆیان بە دەستەوە نەداوە.
  • ئێستا ئەم رووداوە لە دورەوە ئەنجام دەدرێت ئەمەش بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سپۆرت:

  • رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز
  • ئانسۆ فاتی:” من دڵخۆشم بە رۆژی لە دایکبوونم لە تەنیشت هاوڕێکانم لە باشترین یانەی جیهان.
  • ریاڵ مەدرید میوانداری هویسکا دەکات و زیدان دەیەوێت یانەکەی لە فشار دوربخاتەوە.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • فاتی 18.
  • پێش یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە ئەلاڤێس لە لالیگا، ئانسۆ فاتی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ و لەگەڵ 5گۆڵی لەم وەرزە لە 11 یاریدا.
  • زیدان لە یاری هویسکا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی دەکات و پێویستی بە بردنەوە هەیە.
  • بەهۆی پێکانەوە نەیمار ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this