ساڤیۆلا پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات

0
66
ساڤیۆلا

SNN Sport

خاڤیێر ساڤیۆلای ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی پێشووتری یانه‌ی به‌رشەلۆنه،‌ ئاره‌زووی خۆی ئاشكراكرد به‌وه‌ی لیۆنێل میسی هاونیشتمانی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی دڵخۆش بێت ،چی‌ به‌ مانه‌وه‌ بێت له‌ یاریگای كامپ نۆ یان له‌ هه‌ر تیپێكی تر بێت .

میسی گرێبه‌سته‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتایی دێت  و روون نه‌بووەته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و یاریزانه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ واژووكردنی گرێبه‌ستێكی نوێ ، یان رۆیشتن پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە.

رۆژنامه‌ی ( سپۆرت )ی كه‌ته‌لۆنی لێدوانه‌كانی ساڤیۆلای بڵاوكرده‌وه‌  كه‌ دەڵێت:” به‌ ئاگا بووم له‌ دۆخی میسی له‌ به‌رشەلۆنه‌ ، سه‌ره‌تا و پێش هه‌موو شتێك ، له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و تۆپی پێ ، هیوادارم دڵخۆش بێت”.

هه‌روه‌ها وتی:”ناتوانم قسه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی روویداوه‌ ، به‌ڵام هیوایەكم هه‌یه‌ ، ده‌مه‌وێت چێژ له‌وه‌ وه‌ربگرم كه‌ میسی پێشكه‌شمان ده‌كات له‌ یاریگا بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو، له‌ به‌رشەلۆنه‌ بێت یاخود هه‌رشوێنێكی تربێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this