NBA ترسی زیانی 1 ملیار دۆلاری هه‌یه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكی خوله‌كه‌

0
164
دیمەنێک لە خولەکە

SNN Sport

كه‌ناڵی (ESPN)ی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ رابیته‌ی خولی نیشتمانی باسكه‌ی ئه‌مریكا ترسی زیانلێكه‌وتنی هه‌یه‌ به‌ نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار  له‌ ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خولەکە بۆ كانوونی دووه‌می داهاتوو.

كه‌ناڵه‌كه‌ دەڵێت:”دواخستنی  دیاریكردنی بەرواری ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو  به‌شدار دەبێت له‌ شكستپێهێنانی پلانه‌كانی رابیته‌ له‌ ده‌ستپێكردنی وه‌رز پێش جه‌ژنی له‌ دایكبوونی داهاتوو ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌ سه‌ر رابیته‌كه‌ ماوه‌ی 8 هه‌فته‌ ببه‌خشێته‌ یانه‌كان بۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ ، ده‌رئه‌نجام تیپه‌كان زیانیان لێدەکەوێت به‌ نزیكه‌ی 1 ملیار دۆلار له‌ دواخستنی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ له‌ داهات و داهاتی یاریگاكان .

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this