وه‌رگه‌ڕانى بارهه‌ڵگرێك بووەهۆی گیانلەدهستدانى شۆفێره‌كه‌ى

بارهەڵگر
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان بارهه‌ڵگرێك كه میوه‌ى باركردبوو، وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ى گیانى له ده‌ستدا و هه‌روه‌ها شه‌قامى سه‌ره‌كى ناو قهزاكهشى بۆ ماوەیەک داخست.
ڕێژه‌ن بورهان به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ده‌ربندیخان بهSNNى راگه‌یاند: كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وی رابردوو ئۆتۆمبیلێكى بارهه‌ڵگر كه میوه‌ى باركردبوو، له‌كاتى هاتنه خواره‌وه له تونێلى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ نێو قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان كۆنترۆڵى له ده‌ستدا.
وتیشى: “به‌هۆى ڕووداوهكەوە شۆفێره‌كه گیانى له ده‌ستداوە و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كیش شه‌قامێكى سه‌ره‌كى قه‌زاكه‌ى له هاتوچۆكردن داخست و دواتر لەلایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه توانیوایانه بارهههڵگرهكه لاببه‌ن و شه‌قامه‌كه بكه‌نه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
شارێکی مێژووی لە میسر دۆزراوەتەوە
2021-04-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17