شاندێكی وه‌رزشی شاری سلێمانی سه‌ردانی عه‌دنان ده‌رجال  ده‌كات

0
57
عەدنان دەرجال و شاندی پارێزگای سلێمانی

حسێن کەرکوکی-SNN Sport

ئه‌مرۆ شاندێكی وه‌رزشی شاری سلێمانی ، سه‌ردانی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراقی کردوو بەڵێنی پێدان بەم نزیکانە سەردانی سلێمانی بکات.

شاندەکە لە هاوار مەلا محەمەد ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، دیار محەمەد سدیق جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان،مەحمود ئەحمەد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی،دکتۆر نازم شاکر مامۆستای زانکۆ،عەلی تەها یاریزانی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی پێکهاتبوون.

عه‌دنان  ده‌رجال له‌ لاپه‌ره‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسووك هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاكرده‌وه‌ و تیایدا وتی:” پێشوازیمان له‌ شاندێكی وه‌رزشی شاری سلێمانی كرد ، شانده‌كه‌ ژماره‌یه‌ك داواكاری له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو ، دیارترینیان به‌شداریپێكردنی پارێزگاكەیە‌ له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت ، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنێك بۆ سه‌ردانیكردنی پارێزگاكه‌ و به‌ سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ندێک پرۆژه‌ی وه‌رزشی و یارمه‌تیدان له‌ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی وه‌رزشی عێراق”.

دواتر دەرجال وتی:” بۆ شانده‌كه‌ پێگه‌ی پارێزگاكه‌مان  دووپات كرده‌وه‌ ، به‌ هۆی ئه‌و پێگه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی ، چونكه‌ كارگه‌ی درووست كردنی ئەەستێره‌كان له‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كان  و ئامانجی وه‌زاره‌ت  به‌شداری پێكردنی سه‌رجه‌م یانه‌ و شاره‌كانه‌ له‌ پرۆژه‌ی چاكسازی ،و سه‌ردانی نزیكمان ده‌بێت بۆ پارێزگاكه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانە‌كانمان كه‌ بۆ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ین “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this