میسی هەستی گۆڵ تۆمارکردنی پاشەکشێی کردووە

0
53
میسی لە یاری بەرامبەر بە یۆڤانتۆس

SNN Sport

لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی  له‌م وه‌رزدا دووچاری گرفت بووەته‌وه‌ ،چی له‌ سه‌ر ئاستی تایبه‌تی بێت ، یاخود له‌ سه‌رئاستی گۆڵ تۆمار كردن بێت له‌گه‌ڵ بلاوگرانا.

میسی پاش بڕیاردان به‌ مانه‌وه‌ و نه‌رۆیشتن ، تا ئێستا 3 گۆڵی بۆ تیپەکەی و  راهێنه‌رە هۆڵه‌ندییەکەی رۆنالد كومان تۆمار كردووه‌ ، گۆڵێك له‌ لیگا و دوو گۆڵ له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌  میسی بە‌ لێدانی سزا نه‌بێت گۆڵی تۆمار کردووە لەم وەرزە ، سه‌ره‌تا له‌ لیگا و له‌ به‌رامبه‌ر ڤیاریاڵ گۆڵێکی تۆمار كردوو دواتر له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له‌ دژی فیرنسڤارۆش گۆڵێكی تری به‌ لێدانی سزا تۆمار كردوو له‌ به‌رامبه‌ر یۆڤانتۆسیش به‌ لێدانی سزا گۆڵی تۆمار كرد.

جێیی باسه‌ له‌و یارییانه‌ی میسی ئه‌نجامیداون چه‌ندین هه‌لی ئاسان و لێدانی راسته‌خۆی له‌ ده‌ستدا كه‌ به‌ چاوی به‌ستراوی دەیتوانی گۆڵی پێ تۆماربکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this