گفتوگۆیەکی نهێنی ئۆباما ئاشکرابووە کە لۆمەی ترەمپ دەکات لەبارەی کۆرۆناوە

ئۆباما و ترەمپ
SNN
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئیدارەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە کە باراک ئۆباما لەگفتوگۆیەکی نهێنیدا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئەندامانی ئیدارەکەی، مامەڵەی سەرۆکی ئێستای ئەمریکای بە “بێسەروبەرە” وەسفکردووە لەبارەی پەتای کۆرۆناوە.
ئۆباما مامەڵەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی بە کارەسات و بێسەروبەرە وەسفکردووە کاتێک تاوتوێی رێكکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنای کردووە لەگەڵ هاوکارەکانی پێشووی لەکۆشکی سپی.
ئۆباما لەگفتوگۆ تەلەفۆنییەکەیدا هانی ئەندامانی رێکخراوە 3000 ئەندامییەکەی خۆی داوە پشتیوانی هەڵمەتەکانی بانگەشەی جۆ بایدن بکەن کە دەیەوێت لەهەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە ترەمپ بباتەوە.
سایتی یاهوو نیوز دەقی گفتوگۆکەی بڵاوکردۆتەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش پشتڕاستیکردۆتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
تیروپشکی قۆناغی 32ی خولی یۆرۆلیگ راکێشرا
2020-12-14 -
یۆڤانتۆس دوو گورزی کاریگەری بەرکەوت
2021-01-11
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ماکرۆن بە سەردانێک دەگاتە بەغدا
2020-09-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17