قەشەیەک لە لیۆن بە فیشەک بریندار دەکرێت و تۆمەتبارەکەش هەڵات

0
54

SNN

دوای دوو رۆژ لە هێرشە ترسناکەکەی نیسی فەرەنسی ئەمڕۆ شەممە 31ی تشرینی یەکەم کەسێک هێرش دەکاتە سەر قەشەک و بە چەند فیشەکێک برینداری دەکات و پاشان خۆی بزر دەکات.

پۆلسی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کردووە دوای رووداوەکە راستەوخۆ هێزە تایبەتەکان روویان لە ناوچەی رووداوەکە کردووە و لیکۆلێنەوەکان دەستی پێکردووە و گەڕان و پشکنین بەدوای تۆمەتبارەکەشدا بەردوام دەبێت.

ئەم رووداوە لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا کەسێکی بە رەچەڵەک تونسی هێرشی کردە سەر کەنیسەیەک لە شاری نیس، ژمارەیەک کەسی بریندارکرد.

زیادبوونی توندوتیژییەکان لە فەرەنسا هاوکاتە لەگەڵ ئەو کاردانەوانەی لەدوای لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی “توندڕەوی ئیسلامی” کردبوونی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this