دایکێک و منداڵەکانی دوای 18 کاتژمێر لەژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ئزمیر بە زیندوویی دەرهێنران

0
311

SNN

پاش 18 کاتژمێر، دایکێک و سێ منداڵ بە زیندوویی  لە ژێر داروپەردوی باڵەخانەیەکی ڕۆژئاوای شاری ئزمیری تورکیا دەرهێنران کە بەهۆی بومەلەرزەکەوە ڕووخابوو.

تیمەکانی بەهاناچوون بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی منداڵی چوارەمی ئەو ژنە، بەڵام هەوڵەکانیان شکستخواردووبوو.

کاربەدەستان دەڵێن بومەلەرزەکەی هەینی  بووەهۆی گیانلەدەستدانی 26 کەس، زیاتر لە 800 کەسیش برینداربوون و دوو کەسیشی لە دورگەی سامۆسی یۆنان کوشتووە.

بەلایەنی کەم 20 باڵەخانە لە شاری ئزمیری تورکیا ڕوخاون، بەرپرسانی ناوخۆیی دەڵێن، نزیکەی 180 کەس هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this