زیاتر لە 90 ملیۆن کەس لە ئەمریکا دەنگیانداوە

0
555

SNN

هاووڵاتییانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەشدارییان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کردووە بەشێوەی پێشوەختە، تا ئێستا زیاتر لە 90 ملیۆن کەس کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی ئەمریکا، بەشداریان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کردووە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی 150 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020ی ئەمریکادا هەیە، زیاتر لە 90 ملیۆن کەس دەنگیانداوە.

لەو ژمارەیەش، زیاتر لە 55 ملیۆن کەس لە رێگەی ئەلیکترۆنی و زیاتر لە 30 ملیۆن کەسیش لە رێگەی پۆستە و بنکەکان دەنگیانداوە.

بە گوێرەی ئامارەکان، پێش ئەوەی دەنگدان دەستپێبکات زیاتر لە نیوەی ئەمريکييەکان دەنگیانداوە، ئەو ڕێژەيەش بە بەراورد بە ساڵی 2016 بەرزبووەتەوە.

بڕیارە 3ی تشرینى دووەمى ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە 46ەمین سەرۆکی خۆیان هەڵبژێرن.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی دەنگدانی راستەوخۆی هاووڵاتییانی ئەو وڵاتەوە ناکرێت، بەڵکو هاوڵاتیان دەنگ بە سیناتۆر و نوێنەرەکانی خۆیان دەدەن لە ناوچەکانیاندا و دواتر بە دەنگی ئەوان سەرۆک هەڵدەبژێردرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this