بزوتنەوەی گۆڕان بەنیازە لەگەڵ پارتی بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بكات

0
162
لۆگۆی پارتی و گۆڕان

SNN- عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هێشتا گرفتەكانی بەردەم هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق چارەسەر نەكراون، بەڵام هەر لە ئێستاوە هێز و لایەنە سیاسییەكان كەوتونەتە جموجوڵ بۆ ئەوەی بەجۆرێك لەگەڵ ئەو سیستەمە نوێیەی هەڵبژاردن خۆیان بگونجێنن كە بتوانن زۆترین كورسی ببنەوە، لەو چوار چێوەیەشدا بزوتنەوەی گۆڕان خوازیارە لەگەڵ پارتی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات، بەرپرسێكی پارتیش دەڵێت” هیڵی سورمان لەسەر هیچ حزبێک نیە”.

سەرچاوەیەک لە جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNN ی راگەیاند: هەر لە ئێستاوە ژووری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێكخەری گشتیش كەوتونەتە خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و هەرێمی كوردستان لەناو ئەو ناڕەزایەتییەی زۆرەی دەنگدەر و ئەندامەكانی ڕزگار بكەن و بتوانن هەر هیچ نەبێت ئەو كورسیانەی ئێستا هەیان لە دەستی نەدەن.

ئاماژە بەوشكراوە: بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو لەسەر ژمارەی كۆتای ژنان ژمارەی بازنەكان دیاریكراوە و جیاوازە لە هەڵبژاردنەكانی پێشتر، ئەمە زیاتر پاڵی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە ناوە كە بیر لە دروستكردنی لیستێك بكاتەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كورستان، چونكە لەم كابینەی حكومەتی هەرێم كە گۆڕان بەشداریكردووە بڕیارەكانی گۆڕان تاڕادەیەكی زۆر بە دڵی پارتی بووە، بۆیە خوازیارن كە پێكەوە درێژە بەكاری سیاسی بدەن لە داهاتوودا.

لای خۆیەوە فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: كارێكی نا ئاساییە كە ئەگەر هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كارێك بكەن لەبەرژەوەندی گشتیدا نەبێت، بەتایبەت كە ئەمجارە گۆڕانكاری بەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكاندا هاتووە واباشتر سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان بە بێ‌ گوێدانە بیروبۆچونی سیاسی كۆببینەوە و بڕیارێكی گونجاو لەوبارەیەوە بدەین كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەكدا بێت.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هێڵی سورمان لەسەر هیچ حزبێكی هەرێم نیە كە لەگەڵ ئێمە بیەوێت بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات بە مەرجێك ئەو لیستە لەبەرژەوەندی گشتی گەلی كورد بێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this