کیکی سیتین: زۆر قورسە میسی بگۆڕیت

0
79
کیکی سیتین

SNN Sport

لە نوێترین لێدوانیدا، کیکی سیتین راهێنەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە،باسی لە دۆخی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دەکات و دەڵێت من توانای گۆڕینی میسیم نیە.

سیتین دەڵێت:” کاتێک گرێبەست لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەکەیت، دەزانی شتەکان ئاسان نابێت، تەنانەت ئەگەر باشترین یاریزانانی دونیاشت هەبێت، راستیەکە ئەوەیە ، من نەمتوانی هەمان کەس بم کە هەم، ئەوەی ویستم نەمتوانی بیکەم، دەمتوانی بڕیاری بوێرانەو بەهێز بدەم، بەڵام زۆر شتی نەدەگۆڕی لەو ماوە کەمەی کە لەوێ بووم”.

دواتر وتی:”ئێمە بەرەو پێشەوە چووین، پێش وەستانی خولەکە دوو خاڵ لە پێشبووین، دواتر بە باشی بەرامبەر بە مایۆرکا گەڕاینەوە،بەڵام دواتر شتەکان ئاڵۆز بوو،زۆر بە داخەوە ریاڵ مەدرید بە شێوەیەکی نمونەیی پێشکەوت”.

دواتر لەسەر میسی دەڵێت:”قورسە تۆ میسی بەڕێوە ببەیت، من کێم تا میسی بگۆڕم ، ئیدارەی یانەکە ئەگەر قبووڵیان بێت وەکوو خۆی بێت و وای لێ نەکەن بگۆڕێت من بۆ ئەوە بکەم”.

لە سەر دۆڕانەکەی بایرن میونخ دەڵێت:” ئەنجامی دۆڕان 8-2 بە بایرن میونخ زیانی زۆری بە ئێمە گەیاند،بۆ چوونە ناو مێژووی یانەکە ئەم ئەنجامە زۆر خراپە،من لە شکستەکە رێژەیەک لە بەرپرسیارێتیەکە دەگرمە ئەستۆ،کاتێک لە یانەکە دەرکرام زانیم ئەم بڕیارە پێش ئەنجامی 8-2 دراوە”.

لەکۆتایدا دەڵێت:” زۆر حەز بە گەڕانەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی ناکەم، لە ماڵی خۆمدام و  دڵخۆشم لە ماڵەوە، لە نزیک مانگا  بە ناوبانگەکان، ئاسوودە و شادم، من قۆناغی ماتەمینیم تێپەڕاند”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this