ڤیدیۆ:بۆكسێنه‌رێكی روسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ دەگوازرێتەوە پاش له‌ هۆشچوونی

0
94
کاردانەوەی ئۆلیگ میسوێرای لە کاتی لێدانی لە پاشالیێڤ

SNN Sport

ئاژانسی (تاس)ی روسی گواستنه‌وەی تێمۆر پاشالیێڤ بۆكسێنه‌ری روسی بۆ نه‌خۆشخانه‌ ئاشكراكرد ،ئەمەش پاش  رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بە لێدانێكی كوشنده‌  له‌ پاڵه‌وانێتی” Shamo Boxing” بۆ بۆكسێن  له‌ كۆمه‌لگای ئۆڵۆمپی له‌ مۆسكۆی پایته‌خت.

پاشالیێڤ رووبه‌ڕووی لێدانێكی كوشنده‌ بووه‌وە له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه‌ی  له‌ به‌رامبه‌ر ئۆلیگ میسوێرای هاونیشتمانی له‌ ئەنجامدا هۆشی له‌ ده‌ستدا .

” تاس ” له‌ سه‌ر زاری (شامیر پیترۆسیان) رێكخه‌ری پاڵه‌وانێته‌كه‌ وتی:” لێدانێكی كوشنده‌ی به‌هێز بوو ،پاش ئه‌وه‌ نه‌یتوانی  هۆشی بگه‌رێنێته‌وه‌ ، دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ “.

هه‌روه‌ها پیترۆسیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ بۆكسێنه‌ره‌كه‌ دواتر هۆشی هاته‌وه‌ خۆی و له‌ ئێستادا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this