
مارادۆناو فێرناندێزی سەرۆکی ئەرجەنتین
ئەلبێرتۆ فێرناندێزی سەرۆکی وڵاتی ئەرجەنتین لە لێدوانێکیدا کە تەلەڤزیۆنی TNTsportی وڵاتەکەی بڵاویکردووەتەوە، ستایشی دییەگۆ مارادۆنا دەکات و بە یاریزانێکی دەگمەنی ناودەبات.
فێرناندێز دەڵێت” هەرگیز کەسێکی هاوشێوەی مارادۆنام نەبینیوە، هەمووکات جیاوازی لە نیوان میسی و مارادۆنا دەکرێت، بەڵام ئەوە نادادپەروەرییەو هەردووکیان دوو یاریزانی جیاوازن و لە دوو سەردەمی جیاوازدا یارییان کردووە، مارادۆنا هێز و توانای هەبوو، ئەو سەرۆک بوو، نایابە کاتێک تۆ مارادۆنا دەبینیت، ئەو سەرسوڕهێنەر بوو”.
دەشڵێت” هیچ یاریزانێکم نەبینیوە ئەوەی مارادۆنا ئەنجامی داوە ئەنجامی بدات، من ئەمڕۆ نامەوێت هاندەرانی میسی لە من زوویربن،ئەمڕۆ میسی لەسەردەمێکی تردا دەژی، لە تۆپی پێیەکی تردا، مارادۆنا 10یاریزان لەسەر شانی دەنێت و یارییەکان دەباتەوە، بە دڵنیاییەوە ئەو باشترین یاریزانە کە من بینیبێتم”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ڤیدیۆ:کوڕەکەی تۆرام نیگەرانە
2020-05-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17