به‌ تاوانى په‌یوه‌ندى به‌ داعشه‌وه‌ له‌ گه‌رمیان كه‌سێك به 6 ساڵ زیندانى حوكمدرا

0
524
دەستگیرکردندەستگیرکردن

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

به‌ تاونى په‌یوه‌ندى هه‌بوونى به‌ داعشه‌وه‌ له‌ گه‌رمیان كه‌سێك به‌ 6 ساڵ زیندانى حوكمدرا، هاوكات دادگا سزاى دوو كه‌سى دیكه‌یدا به‌ تاوانی به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر.

عوسمان عه‌بدولكه‌ریم بەڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به‌ گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند “دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى رزگارى سه‌ر به‌ شارى كه‌لار توانرا كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێت كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ داعشه‌وه‌ هه‌بووه‌، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ شه‌ش ساڵ زیندانى حوكمدرا”.

وتیشى: “ئه‌و تاوانباره‌ دانیشتووى ناحیه‌ى رزگارییه‌ و ته‌مه‌نى 44 ساڵه، ده‌ستگیركردنەکە‌ى به‌پێى زانیارى و چاودێریكردنى بووه‌ لەلایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه”.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، هاوكات هێزه‌كانیان له‌ بازگه‌ى بانى خێڵان و ناحیه‌ى رزگارى توانیویانه‌ دوو هاووڵاتى دانیشتووى سلێمانى و گه‌رمیان ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ مادده‌ى هۆشبه‌ریان به‌كارهێناوه‌ و ئه‌و دوو تاوانباره‌ش به‌پێى مادده‌ى 14ى هۆشبه‌ر به‌ یه‌ك ساڵ زێندانى پێبژاردنى 100 هه‌زار دینار سزادراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this