هەولێر… خۆراك بەسەر 107 هەزار خێزاندا دابەشدەکرێت

0
55

SNN- بڕیار محەمەد
حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رۆزنەفت هاوکاری دەدەنە 312 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ یەکشەممە دەستكراوە بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر 107 هەزار خێزاندا.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بەSNNی ڕای گەیاند “لەمڕۆوە دەستكراوە بە دابەشكردنی خۆراك بەسەر 107 هەزار خێزاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر”.

ئەم هاوكارییە لە چوارچێوەی هاوكاری گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رۆزنەفتدایە بۆ 312 هەزار خێزان لە هەرێمی كوردستان و برنج و زەیت لە خۆ دەگرێت.
وتیشی: “ئەو خۆراكە بەسەر منداڵانی بێ سەرپەرشت، بێوەژن، كەمئەندام، كرێكار، بێكار، كرێچی و ئەو كەسانەدا كە سەرۆك خێزانیان بەند كراوە، دابەشدەكرێت، لیستی ناوەكان بە هاوكاری و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ئامادە كراوە و لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەمزووانە هاوكارییەكی تری 100 هەزار دیناری بەسەر خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان دابەشدەكرێت، لیستی ناوەكانمان ئامادە كردووە تەنها چاوەڕێی وەزارەتی دارایین چەند بانكێكمان بۆ دەستنیشانبكات بۆ دابەشكردنی ئەم هاوكارییەش بەسەریاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this