
SNN
ھاوسەرۆکانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیانکرد لە میشێل رینتێنەر باڵیۆزی ھۆڵەندا لە عێراق و هانس ئەکەربەوم کونسوڵی ھۆڵەندا لەھەرێم
لەدیدارێکدا بەوردی پێشھات و پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا و جەختکرایەوە لە بەردەوامی پشتیوانییەکانی یەکێتی بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ھۆڵەندا و فراوانکردنی ھاریکاری نێوان ھەردوولا لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد.
ھەر لەدیدارەکەدا ھاوسەرۆکانی یەکێتی رایانگەیاند ھەلومەرجی گۆڕاو و رووداوەکان وادەخوازێت بەکۆدەنگی خۆمان بۆ پرسەکان ئامادە بکەین و کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا چارەسەر بکەین.
لەبارەی حکومڕانی ھەرێم و نێوماڵی کورد ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکیدیان لە حکومڕانییەکی باشترکردەوە کە داخوازییەکانی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەلك بەرجەستە بکات و لەئاست بژێوی و قەیران و گرفتەکاندا بێت.
ھەر لەدیدارەکەدا لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و پاشماوەکانیان لەعێراق بەگرنگییەوە ئەم پرسە تاوتوێکرا و ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئەمنی کرا و بەرچاوڕوونی درایە ئامادەبووان و پێویستی بەردەوامی ھەماھەنگی و ھاوکاری لەنێوان ھێزەکانی ھەرێم و ھاوپەیمانان دووپاتکرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر لەناوچەکە .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کازمی ئەڵمانیای بەرەو بەریتانیا جێهێشت
2020-10-20
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17