وێنە.. هاتوچۆی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام دەکات

0
579

SNN

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئامادەکارییەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی رەسمی دەستپێکردووە کە بڕیارە سبەینێ دووشەممە پشوویان کۆتایی پێبێت.

بەپێی وێنەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی هاتوچۆی سلێمانی، شوێنی دانیشتن و هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان جیاکراوەتەوە و رینماییەکانی خۆپارێزیی تێدا جێبەجێکراوە.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ماوەی نزیکەی دوو مانگە دەوامی فەرمیی لەفەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم راگیراوە، لەئێستادا و دوای رەوینەوەی وردە وردەی کۆرۆنا، بەشێک لەفەرمانگە حکومییەکان دەست بە دەوام دەکەنەوە لە سبەینێ 11ی ئایارەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this