تا ئێستا هیچ ئەگەرێك بۆ یەك لیستی لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق نەكراوە

0
45

SNN- بڕیار محەمەد

وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا هیچ گفتووگۆیەك لە نێوان لایەنە سیاسیەكان نەكراوە بۆ بەشداریكردنی كورد لە چوار چێوەی یەك لیست لە پرسەی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا .

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بە SNNی راگەیاند: تاوەكو ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان لە چوارچێوەی یەك لیست بەشداری بكەن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراقدا.

وتیشی “ئێمە وەكو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان هیچ گفتوگۆیەكمان لەگەڵ هیچ لایەنێكی سیاسی نەكردووە بۆئەوەی هاوپەیمانیەتی دروستبكەین و بە یەك لیست بە شداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری بكەین.

پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رۆژی 6 حوزەیرانی ساڵی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری كرد و بەڵێنی ئەوەیدا كار بكات بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لەژێر سەرپەرشتی نیودەوڵەتییدا بەڕێوەبچێت، بەشێك لە چاودێرانیش ئاماژە بەوە دەكەن رەنگە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، بەڵام لە ساڵی داهاتوودا هەر دەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this