دووبارە خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستیپێکردەوە

0
50

SNN

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەم جارێكی تر خۆپیشاندان لە بەغدا دەستی پێكردەوە و لە شاری كەربەلاش خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و حكومەتی كاتیی وڵاتەكەیان دەكەن.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەرانی كەربەلا دروشم لە دژی پەرلەمان، حكوومەتی كاتی و حزبە دەسەڵاتدارەكانی وڵاتەكەیان دەڵێنەوە، لەلایەكی دیكەشەوە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا، دەیان هاووڵاتی گردبوونەتەوە و لە دروشمەكانیاندا حزبە دەسەڵاتدارەكانی وڵاتەكەیان سەركۆنە دەكەن، بە هێزێکی زۆری ئەمنی خۆپیشاندەران دەورە دراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this