كرێكارێك به‌ ته‌زووى كاره‌با گیانى له‌ده‌ستدا

0
67

SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا كرێكارێكى خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شارۆچكەی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ” سەرلە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی تەوێڵەی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، لەكاتی كاركردنیدا و بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا كرێكارێكى خه‌ڵكى ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا كە تەمەنی 51 ساڵە”.

وتیشى: “ئەو كرێكارەی كە ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا ناوی (ت.ع.ڕ)ه‌، دانیشتووی قەزای كامیارانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، بە مەبەستی كاركردن رووی لە سنورەكەمان كردووە، بەڵام لەكاتی كاركردن بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا گیانی لەدەستداوه‌”.

وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “بە مەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو كرێكارە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، هاوكات لە بنكەی پۆلیسی تەوێڵەش دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this