عێراق داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی رابردوو ئاشکرا دەکات

0
170

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراقی ئاماری مانگانەی خۆی بڵاودەکاتەوە تێیدا ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 بڵاودەکاتەوە، عێراق بە بەهای 3 ملیار و 430 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە، عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمدا 89 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، کە دەکاتە 2 ملیۆن و 876 هەزار بەرمیل لە یەک رۆژدا، هەر بەرمیلێک نەوت لە مانگی رابردوودا بە 38.48 دۆلار فرۆشراوە، لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەزاری نەوتی عێراقی بەلایەوە گرنگە کە هاووڵاتیان لە تەواوی ئامار و بەهای نەوتی فرۆشراوی عێراق مانگانە بزانن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this