وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئامادەکاری بۆ خوێندنی ئەمساڵ کردووە

0
88

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە فه‌لاح ئه‌لقه‌یسی، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند: كه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ کردووە و بڕیاره‌ له‌ 15ی ئه‌م مانگه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی خوێندن و به‌ پشت به‌ستن به‌ به‌رنامه‌ په‌روه‌ده‌ییه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كان ده‌ستپێبكات.

ئەلقەیسی ئەوەشی روونکردنەوە: خوێندکارانی پۆلی 1 و 2 و 3ی سەرەتایی و 6 ئامادەیی، هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ لە پۆلەکانیاندا ئامادە دەبن، هێشتا تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می ساڵی خوێندنی رابردوو كۆتایی نه‌هاتووه‌ و دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌، خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات.

وتیشی “ئەم رێوشوێنانە بەگوێرەی رێنماییەکانی شانەی قەیرانەکانی وەزارەتی تەندروستیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و هەماهەنگیەکی باڵا لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و بەرگری شارستانی و رێکخراوی یونسێف هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this