لە حەوت مانگی رابردوودا عێراق بەبەهای 5 ملیار دۆلار کاڵای لە ئێرانەوە هاوردە کردووە

0
339

SNN

مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران رایگه‌یاند، عێراق له‌ حه‌وت مانگی رابردوودا یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ بووه‌، كه‌ كاڵایان له‌ ئێران كڕیوه‌ بە بەهای 5 ملیار دۆلار.

میرە ئەشرەفی ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق به‌ به‌های (4.9) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه‌، به‌ دوای ئه‌ودا چین دێت، كه‌ به‌ به‌های (4.4) ملیاۆ دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه‌ و له‌ پله‌ی سێیه‌میشدا ئیمارات دێت به‌ به‌های (2.2) ملیار دۆلار و له‌ پله‌ی چواره‌میشدا توركیا دێت به‌ به‌های (1.4) ملیار دۆلار و ئه‌فغانستانیش له‌ پله‌ی پێنجه‌م دێت و به‌ به‌های (1.3) ملیار دۆلار كاڵای ئێرانی كڕیوه‌، به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو، هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ رێژه‌ی (%17.5) كه‌میكردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وتانه‌ی مه‌هدی میر ئه‌شره‌فی، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران، له‌ حه‌وت مانگی رابردوودا ئێران هیچ كاڵایه‌كی عێراقی نه‌كڕیوه‌.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this