پاڵه‌وانێتی كلاسیكی هێزی له‌شی یانه‌كانی عێراق بە بەشداری 5 یانەی کوردی ئەنجامدرا

0
58
دیمەنەکانی پاڵەوانێتیەکە

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

 رۆژی شه‌ممه‌ 31/10/2020  له‌ شاری نه‌جه‌ف پاڵه‌وانێتی  كلاسیكی هێزی له‌شی یانه‌كانی عێراق به‌رێوه‌چوو كه‌  یه‌كێتیی هێزی له‌شی عێراق سه‌رپه‌رشتی كردبوو.

سه‌باره‌ت به‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ سه‌باح ساڵح ئه‌ندامی یه‌كێتیی هێزی له‌شی عێراق له‌ لێدواێكیدا بۆ (SNN Sport) وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ سێ رۆژی خایاندوو 44 یانه‌ به‌شدارییان تێدا کردبوو، یانه‌كانی رانیه‌ ، ده‌روازه‌ ، باباگوڕگوڕ ، سۆلاڤ و نیشتمان نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی كوردستانیان کرد”.

هه‌روه‌ها وتی:” پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌ك له‌ وه‌ستانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ئەنجامدرا ، به‌ڵام له‌ رووی هونه‌رییه‌وه‌ ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو به‌ هۆی به‌شداریكردنی چه‌ندین پاڵه‌وان له‌ سەر ئاستی عێراق و نێوده‌وڵه‌تی تیایدا”.

ئه‌نجامی كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی تیپ به‌م شێوه‌یه‌ بوون :

  • یانه‌ی جه‌یش پله‌ یه‌كه‌م
  • یانه‌ی به‌حری پله‌ی دووه‌م
  • یانه‌ی خه‌وره‌نق پله‌ی سێیه‌م .
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this