چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی 9 یانه‌ ده‌كرێت بۆ به‌شداریكردن له‌ خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراق

0
205
دیمەنێکی تۆپی دەستی خولی عێراقی

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق راگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی 9 یانه‌ ده‌كه‌ن بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و به‌شداریكردنیان له‌ خولی نایابی عێراق لە وەرزی 2020-2021.

حوسام عه‌بدولڕه‌زاق رێكخه‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتیه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی:” یه‌كێتیی تۆپی ده‌ست  له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دواییدا ، دووپاتكردنه‌وه‌ی 13 یانه‌ی پێگه‌یشتووه‌ به‌ به‌شداریكردن له‌ خولی نایاب “.

روونیكرده‌وه‌:” ئه‌و یانانه‌ی  به‌شداریكردنیان دووپات كرده‌وه‌ بریتین له‌ یانه‌كانی (شوڕته‌ ، جه‌یش ، كه‌ربه‌لا ، دیالە ، شاره‌وانی به‌سڕه‌ ، كووت ، سلێمانی ، فتوه‌ ، قاسم ، نه‌جه‌ف و ده‌غاره‌ )یه‌”.

هه‌روه‌ها وتی:”  ئەو هه‌واڵانه‌ی پێمان گه‌یشتووه‌ ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ هه‌ردوو یانه‌ی دیالا و نه‌جه‌ف به‌شداری ناكه‌ن له‌ خوله‌كه‌، هەرچەندە به‌ نووسراوی فه‌رمیش ئێمەیان ئاگادار نەکردووەتەوە،‌ یه‌كێتیه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی 9 یانه‌یه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی”.

واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خولی نایابی تۆپی ده‌ست  له‌ مانگی تشرینی دووه‌م کە  ئه‌م مانگه‌ دەکات ده‌ستپێبكات و پێشتر یانەی سلێمانی کە ناوێکی دیارە لە خولەکە، بە نوسراوی فەرمی بەشداریکردنی دووپاتکردەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this