شاندێکى عێراق بۆ سەرژمێری گشتی سەردانى هەرێم دەکات

0
92

SNN

سیروان محەمەد بەڕێوەبەری ئاماری هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند: بڕیارە لە كۆتایی ساڵی داھاتوودا پڕۆسەی سەرژمێری گشتی بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش، شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی ھەرێم دەکات.

ئەو شاندەی بەغدا کە دێتە هەرێم: بۆ ئەوەیە ھەندێك کاری تەكنیكی ئەنجام بدات و پێویستە لەسەری بگەینە رێككەوتن كە فۆڕمی سەرژمێری چۆن رێكخراوە و ژێرخانی ئەلیكترۆنی کوردستان ھاوشێوەی عێراق بێت.

سیروان محەمەد وتیشی “لەگەڵ شاندەکەى عێراق پێویستە ھەر لە ئێستاوە كاری هاوبەش بكەین و ئامادەكارییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە دەستیانپێكردووە، بەڵام ئەوەی گرنگە، بودجەیە کە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە تەرخانبكرێت”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this