گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  دووشەممە 2/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
81
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (2/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • قەیرانی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ناوبژیوان و گۆڵ تۆمارکردن.
  • دژی سڤییا، خیتافی، ریاڵ مەدرید و ئەلاڤێس، هەڵەی گەورەی ناوبژیوانی بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کراوە کە هاوشێوەی ئەو لێدانە سزایە کە لەسەر دی یۆنگ بەرامبەر بە ئەلاڤێس ئەژمار نەکرا.
  • لە کۆتا 4 یاریدا لە خولی ئیسپانیا، کوڕانی کومان تەنیا 3 گۆڵیان لە 54 لێدان کردووە.
  • پێش یاری ئینتەرمیلان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید رادەگەیەنرێت.
  • یانەی ریاڵ سۆسیداد لە سەلتاڤیگۆ دەباتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی.

ئاس:

  • ژمارەی سوور.
  • خراپترین دەستپێکی یانەی بەرشەلۆنە لە وەرزی 72/71.
  • پێنجەم یاری میسییە کە ناتوانێت گۆڵ بکات و گۆڵ دروست بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە پێش رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ یاریزانەکان و کارمەندانی یانەکە رێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەی مووچەکەیان  بە بڕی 190 هەزار یۆرۆ.
  • یانەی ریاڵ سۆسیداد 4-1 لە ئەلاڤێس دەباتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ پێشەنگی لالیگا.
  • سیانە بەرامبەر بە ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکان.
  • هەریەکە لە ئەسینسیۆ،هازارد و بنزیمە لە دۆخێکی باشدان بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.

مارکا:

  • خراپترین رکابەر لە باشترین دۆخدا.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە هیوایە شوێنەکەی لە ریزبەندی خولی یانە پاڵەوانەکان بگۆڕێت بەرامبەر بە ئینتەرمیلان.
  • هازاد چاکبووەتەوە و گەشبینی بە یانەی ریاڵ مەدرید دەدات.
  • دۆخی گوماناوی لە یانەی ریاڵ مەدرید دروست دەبێت، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە کۆرۆنا.
  • لە ئیستادا یانەکە چاوەڕوانی پشکنینی نوێ دەکات بۆ یاریزانەکان.
  • سەلتاڤیگۆ 1-4 ریاڵ مەدرید.
  • یانەی ریاڵ سۆسیداد پێشەنگەو دەتەقێتەوە.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە قەیرانی گۆڵ تۆمارکردندایە.

سپۆرت:

  • گرێبەستی نوێ لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ئیریک گارسیای یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ بە مانچستەرسیتی بدات بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو، لە پێشینەی یانەکە ئەوەیە هێڵی بەرگری بەهێز بکات.
  • دوای گەڕانەوەو تووشبوونی بە کۆرۆنا، رۆناڵدۆ دوو گۆڵ لە یانەی سپێزیا تۆمار دەکات.
  • لویس هامیڵتۆن هەنگاوێکی ماوە بۆ بە دەستهێنانی نازناوی حەوتەم.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this